Skip to Content

دیوەخانی نالی


پەرستگەی چێژ و هونەری ڕەسەنی کوردەواری



Join Us 

Menu

دیوەخانی ناڵی چێشتخانەیەکی ڕەسەنی کوردەواریە لە بەرامبەر زانینگەی کۆیە. دوو کچی چالاکوانی کورد، دیلان نادر (دەرچووی زمانی ئینگلیزی) و سروشت مستەفاپور (دەرچووی پزیشکی گشتی)، یەکێک لە کوردستانی باشوور و ئەوی دیکەیان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بنیاتیان ناوە

سەیرێکی خۆش لە چیمەنی ناو خانەقا بکە

ئایا ڕەبیعی ئاهووە، یان چایری ستور 

دیوەخانی نالی، کەلوپوورەکەی نیشتمان و نەوارەی ڕەسەنایەتی کوردەواریە. خانوولاوە، چێشتخانەیەکی هەڵکەوتووە لەبەرامبەر زانینگەی (زانکۆ) کۆیە. ئەم شوێنە خەزێنەیەکی بەنرخە بۆ بیری ئەدەبی شەکرلێو وچیای بەرزی شیعری کوردی ناڵی، کەتیایدا هونەری لاولای چێشت و کەڤاڵی وشەی کوردی تێکەڵ ئەبن 

Join us now

دیدگا و ئەرکی دیوەخانی نالی


دیوەخانی نالی دەبێتە ناوەندێکی زیندووی کەلتووری کە ڕەسەنایەتی کوردی و داهێنانی هاوچەرخ تێکەڵ دەکات. دەبێتە سەرچاوەی سەرەکی بۆ پاراستنی میراتی کوردی و پەروەردەکردنی نەوەی نوێ لەسەر بنەمای ناسنامەی کەلتوری

Join us now

ستافی ئێمە بناسە

دیلان نادر

بەڕێوەبەر

دامەزرێنەری دیوەخانی نالی. دیلان، بە سۆزەوە هەوڵدەدات بۆ دروستکردنی فەزایەکە کە خەڵک بتوانن کۆببنەوە و هەستی کۆمەڵایەتی بنیات بنێن و کولتوری رەسەنی کوردەواری زیندوو بکەنەوە. ئەو بەشدارە لە هەموو لایەنەکانی دیوەخانەکەدا، لە پەرەپێدانی بەرنامەی نوێیەوە تا دڵنیابوون لە ئەزموونێکی ئەرێنی بۆ سەرجەم ئەندامان 

سروشت مستەفاپور

بەڕێوەبەری گەیشتن بە کۆمەڵگە

د. سروشت مستەفاپور، دامەزرینەری دیوەخانی نالی و یەکێک لە کارامەترین ئەندامی دیوەخان، بەڕیوەبردنی سەرجەم چالاکیەکانی تایبەت بە کۆمەڵگەی پێ سپێردراوە. ئەو دلسۆزانە دانەدانەی مرواریەکانی کەلتور و جوانی دەکاتە ملوانکەیەک لەملی شار و ئازیزانی دیوەخانەکەی دەکات.